یەکێک بووە لە پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی باشوور، لە پاش ساڵی 1975. فەرماندەی تیپی 55 قەرەداغ.
لە شەڕی بورجەکەی دارە ڕەشی قەرەداخ شەهید کرا.
مانگی ئەیلولی ساڵی 1987 هێزەکانی مەڵبەندی یەکی (یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان) بەمەبەستی وەشاندنی گورزێکی کوتوپڕو جەرگ بڕ بە بەشداری سەرجەم تیپەکانی مەڵبەند لە شەوی 29 مانگی 9 پەلاماری ڕەبایەو مۆڵگە و فەوج و سریەکانی شاخی قەرەداخیان دا کە بەبورجی دارەڕەش ناسراوە و تا دەگاتە زڕگوێز هەرچی ڕەبایە و مۆڵگەیان هەیە کەوتە بەر شاڵاوی هیزەکانی پێشمەرگە، جگە لە ئەو سریەیەی لەناو بورجەکەدا بوون سەرجەم ڕەبایەکان کەوتنە دەستی پێشمەرگە و پاک کرانەوە زەرەو زیانێکی زۆر لە هێزەکانی ڕژێم کەوت و کوژراو و بریندارێکی زۆریان لێ درا.
بۆ ڕۆژی دواتر هێزەکانی ڕژێم لە سەربازگەی تانجەرۆ خۆیان کۆکردەوەو بەپشتیوانی سربێک زریپۆش و هێزێکی تایبەت بە پشتیوانی 7 کۆپتەری شەڕکەرو بارهەڵگر جوڵەیان پێ کرا بەرەوشاخی دارەڕەش لە ڕەبایەکانی ملەسوران نزیک زڕگوێز هێزەکانی پێشمەرگە بەرەنگاریان بوونەوە و شەڕێکی قورس دامەزرا بۆ یەکەمجاریش لە سنوری قەرەداخ ساروخی دژە فڕۆکە بەکارهات و ئاڕاستەی کۆپتەرەکان کرا و ئەو کۆپتەرەی فەرماندەی هێزە هێرشبەرەکەی تێدابوو پێکراو کەوتە خوارەوە و کەوتە ناو هێزە هێرش بەرەکەو بۆ ماوەیەکی زۆر مەیدانەکەی خامۆش کرد ئیتر تا ئێوارەی ئەوڕۆژە خۆیان بۆ ڕێک نەخرایەوە بەفریای هێزەکەیان بکەون لەناو بورجەکەی دارەڕەش.
ئەم چالاکی یە سەرەڕای زیانەکانی ڕژێم لەگیانی و ماڵی هێزی پێشمەرگەش پۆلێ شەهیدی پێشکەش خاکی کوردستان کرد لەناویان فەرماندەی تیپی55 قەرەداخ شەهید حەمە سەعید سێتەڵانی.