ئەمنە سوورەکە، لە ساڵی
1979 لەسەر داوای حکومەتی ئەوسای ئێراقی بۆ کۆلیژی کشتوکاڵ درووستکراوە و دواتر بووەتە ئیدارە محەلی
سلێمانیسلێمانی، پاشان کرا بە زیندان بۆ شۆڕشگێڕان و کەسانی ئازادیخواز. لە بەرئەوەی ڕەنگی باڵەخانەکە سوورە بۆیە پێی وتراوە (ئەمنە سوورەکە).
لە ڕاپەڕینی ساڵی
1991 لە ڕۆژی
08-03-199108-03-1991دا ئازاد کراو لە
1995 کراوەتە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکە و چەندان بەشی جیاواز لە خۆ دەگرێت، کە گشتیان گوزارشت لە تاوانەکانی ڕژێمی ڕووخاوی
سەددام حسێنسەددام حسێن لە دژی کورد دەکەن. ڕۆژانە هاووڵاتییان و گەشتیاران سەردانی دەکەن و بە چاوی خۆیان شێوازەکانی ئەشکەنجە و ستمەکانی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس دەبینن کە بەرانبەر هاووڵاتییانی کوردستان کرابوو.
لە کاتژمیر 8ی بەیانی تاکوو 4ی ئیوارە پیشوازی لە گەشتیاران دەکات.
[1]