شارەدێیە، سەربە پارێزگای موسڵە، داگیرکەری #بەعس# ناوەکەی تەعریب کرد بۆ فایدە.[1]
دواتر خراوەتە سەر پارێزگای #دهۆک# و بووەتە شارەدێیەک لە شارۆچکەی #سێمێل#.
ڕووبەرێکی فراوانی ھەیە و زۆربەی جێگای کشتووکاڵییە، دانیشتووانی زۆرینەی کوردن، عەرەب و ئاشووریش ھەن.
وشەی فەیدیێ لە وشەی زمانی عەرەبی (فائدة)ەوە، وەرگیراوە بەواتای سوود و بەھرە و قازانج دێت، لەوەیە لەوەوە ناوی ئەم شارەدێیەیان ناوە لەبەر ئەوەی خاکی ئەم ناوچەیە بە پیتە.
ھەرسێ ئایینی ئیسلام و ئێزیدی و کریستیان لەم شارەدێدا دەژین بە شێوەیەکی ئاشتییانە و برایەتی پێکەوەن.
دانیشتووانی ڕەسەنی شارەدێکە بە نزیکەی 135٬000 ھەزار کەس دەبن و نزیکەی 115٬000 ئاوارە و کۆچبەر کە پێکەوە دەکاتە نزیکی 250٬000 ھەزار کەس لەم شارەدێدان.
سێ کەمپی گەورەی کۆچبەر و ئاوارەکانی لێیە:
کەمپی دومیز (کۆچبەری ڕوژئاوا کوردستان)
کەپی کەپەرتوو (کۆچبەری ڕوژئاوا کوردستان)
کەمپی شاریا (کۆچبەری کوردی یەزیدی)