لەئازاری 1951دا بە بەشداری 30 ئەندام لە بەغدا بەسترا،
لەم کۆنگرەیەدا ململانێیەکی توند کەوتە نێوان هەمزە عەبدوڵڵا و ئیبراهیم ئەحمەدەوە، کە گومانی ئەوە لە کەسی یەکەمیان دەکرا دوای دەستگیرکردنی، هاوکاری حکومەتی پادشایەتی کردبێت بەرانبەر بەئازاد کردنی، کۆنگرە بڕیاریدا هیچ بەرپرسیارییەتییەک بە هەمزە عەبدوڵڵا نەدرێت.
سەرکردایەتییەکی نوێ بۆ پارتی هەڵبژێردرا کە دیارترینیان ئیبراهیم ئەحمەد و نووری شاوەیس و عومەر مستەفا و جەلیل هۆشیار بوون.
هەمزە عەبدوڵڵا بڕیارەکانی کۆنگرەی پەسەند نەکرد و ڕێکخستنێکی نوێی بەناوی بەرەی پێشکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردەوە لە
سلێمانیسلێمانی بە هاوکاری موحەرەم محەمەد ئەمین و شەهابی شێخ نووری دامەزراند.
[1]
سەچاوە: سات -ماڵپەڕی ئاوێنە