بەر لەبەستنی ئەم کۆنگرەیە، پارتی و شۆڕشی ئەیلول ڕووبەڕووی کارەسات و شکستێکی گەورە ببوونەوە لە1975دا، هەروەها دواتریش کۆچی دوایی مەلا مستەفا، پارتی لە بەردەم هەلومەرجێکی سەختدا ڕاگرتبوو.
لە #11-08-1976# دا پارتی لە بەرلینی ڕۆژاوای ئەو کات، کۆنفرانسێک بە بەشداری 80 ئەندام دەبەستێت و سەرکردایەتییەکی کاتی (قیادە موەقەتە) بۆ حیزب هەڵدەبژێرێت، کە دیارترینیان #مەسعود بارزانی#، #ئیدریس بارزانی#، #سامی عەبدولڕەحمان#، #عەلی عەبدوڵڵا#، #نووری شاوەیس#، #جەوهەر نامیق#، #ئازاد بەرواری#، #کەریم سنجاری#، #عارف تەیفور#، #کەمال کەرکووکی#، وریا سەعاتی، ئازاد خەفاف دەبن.
دواتریش لە# 04-10-1979# دا لە مەرگەوەر پارتی کۆنگرەی نۆیەمی دەبەستێت. لەم کۆنگرەیەدا مەسعود بارزانی بە سەرۆکی پارتی هەڵدەبژێردرێت و عەلی عەبدوڵڵاش بەسکرتێر.[1]
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 12,587 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!