ناوی تەواوی (مەبەست عەبدولڵا عوسمان)ە، لە
01-01-198301-01-1983 لە شاری
هەولێرهەولێر لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی شەونم و ناوەندیی لە قوتابخانەی ڕۆناکی تەواو کردووە، پاشان لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان پێنج ساڵ لە بەشی موزیکی خۆیندووە و لە سەرەتای ساڵی
2000 بووەتە ئەندام لە ئۆرکێسترای کوردستان تاوەکو سالی 2004، ساڵی
2004 بووەتە مامۆستا بۆ ماوەی 2 ساڵ، ساڵی
2006 بۆ درێژەدان بە خوێندن چووەتە کۆلێژی هونەرە جوانەکان تاوەکو ساڵی 2010، دواتر لە ساڵی
2012 گەڕاوەتەوە پەیمانگا وەکو مامۆستا لە بەشی موزیک بۆ خزمەت کردن و پێگەیاندنی قوتابیەکان، ساڵی
2020 لە کۆڵێژ وەرگیراوە وەکو قوتابی ماستەر ئێستاش بەردەوامە لە خوێندن و خزمەت کردنی بواری پەروەردە و موزیک، ئەندامی سەندیکای هونەرمەندان و ئەندامی یەکێتی مامۆستایانە، ساڵی
1994 دەستی بەکاری هونەری کردووە.
[1]