ساڵی لەدایکبوون: 1960
شوێنی لەدایک بوون: گوندی دۆنگزاوا-بناری سەری ڕەش-شارەدێیی مەسیف-پارێزگای هەولێر
عەشیرەت: خۆشناو
ئاستی خوێندن: سەرەتایی
باری خێزان: خێزاندار
ناوی منداڵەکان: هەژار، هانا، هاژە و هاوکار
لە دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلول بەهۆی ئەوەی باوکی بێشمەرگە بووە خانەوادەکەیان ڕەوانەی خواری ئێراق دەکرێن لە دیوانە دەگیرسێنەوە
لە ساڵی 1978 هاشم ژیانی هاوسەری پێک دێنێ.
لە ساڵی 1978 پەیوەندی بەرێکخستن دەکات.
لە ساڵی 1980 دەبێتە سەربازی ئێراقی و دەچێتە خولی فێربوونی جیهاز و دەکرێتە عدد جیهاز.
ساڵی پەیوەندی بەهێزی پێشمەرگە: لە کۆتایی مانگی 12ی ساڵی 1981 لە زەلێ
لە ساڵی 1982 گواسترایەوە کۆمیتەی سەرکردایەتی هەولێر
لە ساڵی 1983 گواسترایتەوە تیپی مەڵبەند بەعدد جیهاز
لە ساڵی 1984 گواسترایتەوە تیپی 86ی دەشتی هەولێر بە عدد جیهاز
لە ساڵی1985 گواسترایەوە تیپی (85) بەرانەتی بۆ ماوەیەکی کەم
لە کۆتایی ساڵی 1985 گواسترایەوە تیپی (87) ی قەرەچوغ هەر بە عدد جیهازی
لە ساڵی 1987 بە فەرماندەی کەرت ڕەوانەی بادینان کرا لەگەڵ ڕەتلی ڕائید جەلال
لەشاخ پلەکانی فەرماندەی مەفرەزەو فەرماندەی جێگری کەرت و فەرماندەی کەرتی بڕیوە.
. لە ساڵی 1988 کە هێزەکانی پێشمەرگە کشانەوە سەرسنوورەکان شەهید هاشم و ژمارەیەک فەرماندەو پێشمەرگە لە سنووری هەولێر بە پارتی زانی بۆ ماوەی (14) مانگ مانەوە. ناوبراو لە ماوەی پارتی زانی جێگری ڕەتلی قەرەچوغ بوو واتە جێگری کاک (بێستوون خدر) بوو
لە ساڵی 1990 بۆجاری دووەم ژیانی هاوسەری پێک هێناوەتەوە نیشتەجێ شاری مەهاباد بووە لە ئێران
لە ساڵی 1991 بەشداری کاریگەریی هەبووە لە ڕاپەڕین و ڕزگارکردنی شاری هەولێر و کەرکووکی قودسی کوردستان.
لە ساڵی 1992 فەرماندەی بەتالیۆن بووە لە هێزی 11ی سەفین
لە تەشکیلاتی قیادەی مەنتیقەی هەولێر کراوە بەجێگری فوج ئەو کات خدرسوارە فەرماندەی فوج بووە.
ماوەیەک فەرماندەی تیپی بەرانەتی بووە
دوا پلەی ئەندامی لەشکری (18) ی بەرانەتی بووە.
مەدالیای زێرینی پارتیزانی پێشمەرگایەتی مام جەلال وەرگرتووە.
ڕۆژ و مانگ وساڵی بێ سەروشوێن بوونی: 31ی ئابی 1996
شوێنی بێ سەروشوێن کردنی: هەولێر.