#مەسعود محەمەد#
یەکەم ئاڵقەی ئەم گەشتە، لە ژمارە 103-104 ی گۆڤاری (ڕۆشنبیری نوێ) ی 1984 دا بڵاو کرایەوە و پاشان ئاڵقە بەدوا ئاڵقە زنجیرەیان بەست. ساڵی 1992 لە ستۆکهۆڵم وتارەکان لە یەک کتێبدا کۆ کرانەوە و چاپ کران. ساڵی 1994 لە کوردستان چاپی دوەمی دەرچوو. پاش ئەو چاپە، مامۆستا مەسعود، بە سەرلەبەری کتێبەکەدا چۆوە و زانیاری دیکەی خستە سەر. ئەوجا لەم سایتەی مامۆستادا خرایە ئینتەرنێتەوە. ساڵی 2009 لە کۆیە چاپی سێیەمی بڵاوکرایەوە.