برامان برايی کيسەمان جيايی
لەبرا خۆشەويستر بۆ برا برايە، بەڵام بۆ بژێوی ماڵ و مناڵ کيسە و داهات و ڕزق و ڕۆژوو هيچ بواری تێدا نيە دەبێت جيابێت و جيابکرێتەوە و هەر کارێک کە بەرژەوەندی و کەسابەتی تێکەوت دەبێت مامەڵەی عەشق و ڕەزايی تێدا ئەنجام بدرێت ئينجا ئه و حاڵە ڕاستەقينەيە بووە بە ئيديۆم و بۆ ڕزق و ڕۆژوو و بژێويی و پارە و پول و مامەڵە دەوترێت(برامان برايی کيسەمان جيايی).