پاروو لەدەم داکەوێ بۆ کۆش باشە.
پاروو لە دەم بکەوێتە خوارەوە، بۆ کۆش باشە.
چاکە لەگەڵ خزم و کەسی نزیک باشترە وەک لە بێگانە و نەناسیاو، یان هەر دەستگیرۆییەک بکەی لەگەڵ کەسی نزیکدا باشە چونکە پێی دەزانێت، واتای پەندەکە زیاتر بۆ کچ بە مێرددانە، لە نەریت و پەیوەندی کۆمەڵایەتی کوردەواردا کچ دان بە خزم باشترە وەک لەوەی بدرێت بە بێگانە. [1]