تا ماڵ وەستابێ مزگەوت حەرامە.
ماڵ مەبەست لە ماڵی تایبەتیی مرۆڤە، مزگەوت: مەبەست لە ماڵی خودایە، لە کوردەواردا هاوکاریکردن تەنیا لەنێوان مرۆڤەکاندا بەهادارە، بۆیە کەسێک کە هاوکاری پێشکەشدەکات، تەنیا بە مرۆڤەکانی دەبەخشێت، کەسێک کە سامان و ماڵی خۆی دەبەخشێت، هەتا کەسی نزیک وەستابێت نەیدا بە کەسی دوور.[1]