بەزەییت بە بێچووی ماردا نەیەتەوە.
بێچووی مار: مەبەست لە منداڵی دوژمنە، لە کۆمەڵگەدا هەنێک جار ستەم دەگاتە چڵەپۆپە، کاتێک دەسەڵات گڵۆڵەی دەکەوێتە لێژیی، خەڵکی تۆڵە لە ستەمکار و منداڵەکانیشیان دەکەنەوە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە تۆڵە لە دوژمنەکەی بکاتەوە، بێ ئەوەی بەزەیی بە ماڵ و منداڵیدا بێتەوە. [1]