ڕەحمەت لە کفندزی.
پێشوان دەڵێن: دەگێڕنەوە لە کۆندا دەستەیەک هەبوون کفنی مردوویان دەدزی، چەند کەسێکی مەرد بۆیان دادەنیشن، دەیانگرن و سزایان دەدەن و لە وڵات دەریان دەکەن، دوای ئەوان دەستەیەکی تر دز پەیدادەبن، دوای بردنی کفن، مردووەکە ئەتک دەکەن. بۆیە لە کوردەواردا وتراوە: ڕەحمەت لە کفن دز. [1]