ئەوەی لە مشک بێت، جەواڵ دەدڕێت.
جەواڵ: چنراویکی گرێ چنە، لە مووی بزن درووستدەکرێت، بۆ کێشەی دانەوێڵە بەکاردێت (فەرهەنگی خاڵ)، مشک گیانەوەرێکی دانەوێڵەخۆرە، لەو جێگەیەدا بوونی هەیە کە دانەوێڵەی لێیە، بە ددان جەواڵ کون دەکات و دانەوێڵەکەی ناوی دەخوات، مەبەست لەوەیە ئەو کەسەی لەناو خێزانێکی خراپدا پەروەردە ببێت، خراپەکار دەردەچێت. [1]