ماڵ لە ماڵخۆ حەرامە.
ماڵ لە خاوەنماڵ حەرامە.
هەندێک کەس لە ژیانیدا بەهۆکارێک هەموو ماڵ و سامانەکەی لێدەسەندرێت و نایەڵن لێی بەهرەمەند بێت، یان جوتیارێک زەوییەکەی لەلایەن ئاغاوە زەوت کرابێت، خێر و بێرەکەی لێسەنرابێت. مەبەست لە کەسێکە کە مڵک و ماڵی دەستی بەسەردا گیرابێت و پێی نەدرێتەوە. [1]