لە هەموو هەورێک باران نابارێت!
هەموو جارێک مرۆڤ لە کار و کردەوە و کەسابەتدا مەرج نییە قازانج بکات و دەستکەوتی باشی هەبێت، هەندێک جار مرۆڤ هەمان هەنگاو و ڕێگەی پێشو ئەنجامدەدات کە تێدا سەرکەوتووبووە، کەچی ئەم جارە لەباتی سەرکەوتن زیان بەرهەم دێت، مەبەست لەوەیە کە لە هەموو کاروکردەوەیەکدا مەرج نییە مرۆڤ سەرکەوتووبێت. [1]