ئەم گوندە یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەی ئالانی ڕۆژهەڵات لە سنووری شاری
سەردەشتسەردەشت سەربە بەخشی ئیسلام ئاباد(
بێژوێبێژوێ).
ناوی ئەم گوندە لە داری بناو وەرگیراوە، مێژووی ئەم گوندە نادیارە لە ئێستادا دە ماڵی تێدا دەژین و دانیشتووانەکەی لە هۆزی باپیرئاغایی، بنەماڵەی مەلا، بنەماڵەی برایم شیوەڕەزین، خاوەن زەوی خۆیانن بژێوی ژیانیان لەسەر کشتوکاڵ، باخداری و ئاژەڵداریە، سەرچاوەو کانیاوی زۆریان هەیە، پرۆژەی ئاو وکارەباو مزگەوت و قوتابخانەی تێدایە و هێڵی ئۆتۆمبیلی خاکی بۆ ڕاکشراوە.