بارێک بڕنەو لە کەر بنێ، گورگ دەیخوات.
باری کەر بڕنەو بێت، گورگ دەیخوات.
بڕنەو: جۆرێک چەکە. باری کەر هەر شتێک بێت، کورد وتەنی لە کاروان داببڕێت، گورگ دەیخوات. خۆبادان بە چەکەوە ئازایەتی نییە، هەندێک کەس چەکیشی پێبێت لەبەر ئەوەی نەزان و ترسنۆکە لەگەڵ ئەوەدا هیچ یاسایەکی شەڕ نازانیت، بۆیە دەبەزێت و دەکوژرێت. مەبەست لە کەسی نەزانە، لە ژیاندا بەشی نەمانە. [1]