کە زۆرهات، قەواڵە بەتاڵە.
قەواڵە، شاخێکی هەڵدێرو ڕەق و سەختە لە ناوچەی(تاوەگۆزی) لە باشوری کوردستان هەڵکەوتووە، سەرکەوتن بۆ سەر ئه و شاخە ڕکە دژوارە، بەڵام ئەگەر مرۆڤ زۆری بۆ بهێنرێت بەناچاری هەنگاو بۆ سەرکەوتن و بڕینی دەنێت، چۆن لە ترس و دڵە ڕاوکێ(قەیسەری دەبێتە کونە مشک) و(کونەمشکیش دەبێتە قەیسەری) ئەوە بووە بە ئیدیۆمێکی گوزارشتی بۆ زۆرلێکردن و ناچاری و ئەگەر تاکە شوێن هەبێت بۆ دەربازبوون ڕک و سەختی لاپاڵی شاخی قەواڵە بێت ئەوا فشار و پاڵەپەستۆ و ترس و لەرز لەدواوە بێت ئەوا سەرکەوتن دەبێتە ئاوخواردنەوە و شاخی قەواڵەش بەتاڵ دەبێت.[1]