مار ڕقی لە سیرە، سیریش لە بەردەم کونی مار ئەڕوێت.
سیر: گیایەکی بەهارییە گەڵاکەی وەک کەوەر وایە، سەلکێکی سپی بۆن ناخۆشی هەیە، لە زەویدا گەشە دەکات و بۆ جەستە زۆر بەکەڵکە، بە کەسێک دەوترێت کە لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، خۆشی لە کەسێک نەیەت، پێکەوە نەگونجێن و ڕقیان لەیەک بێت بەڵام هەمیشە لەبەرچاوی یەکتر بن. [1]