بانێکە و دوو هەوا.
لەسەر چیرۆکی ئەم پەندە پێشوان دەڵێن: ژنێک کوڕێک و کچێکی هەبوو، هەردووکیان لە ژیانی هاوسەریدان بوون، شەوێک بەیەکەوە لەسەربان خەوتن، دایکیان چووە لای کوڕەکەی و بووکەکەی و وتی: تۆزێک لەیەک دوورکەونەوە، هەوا زۆر گەرمە، با گەرماتان نەبێ، مەبەستی دوورکەوتنەوەیان بوو لەیەک، پاشان چووە لای کچەکەی و زاواکەی و گوتی: بچنە پاڵ یەک با سەرماتان نەبێت، کوڕەکەی کە گوێێ لەو قسانە بوو وتی: بانێکە و دوو هەوا. بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەیەک دۆخدا دوو قسەی جیاوازی هەبێت. [1]