دوو گا لە دۆڵێکا ڕەنگی یەک نەگرن خوی یەک ئەگرن.
خوو: مەبەست لەو یاسا و ڕێسا کۆمەڵایەتییەیە کە بەدرێژایی مێژوو گەلێک بنیاتی دەنێت، هەروەها تاکەکانی پەیڕەوی لێدەکەن و بە پیرۆزی دەزانن، واتە: گەر دوو کەس لە جێگەیەکدا بۆ کاتێکی درێژ بەیەکەوە بن، پەیڕەو لە خوو نەریتی یەک دەکەن، پەندەکە واتە: هاوەڵ، خوی هاوەڵ دەگرێت.[1]