تف هەڵدە ناو چەوانی خۆت ئەگرێتەوە.
لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا هەموو کەسێک بە خزم و کەسییەوە دەناسرێت، هەمیشە لە کێشە و گرفتەکاندا پشتی یەکتردەگرن و کێشە بۆ یەک چارەسەر دەکەن، لەگەڵ ئەوەدا هاوکاریی و دەستگیرۆیی یەکتردەکەن، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە ناو بردنی خزم و کەسوکاری خۆت بە خراپە، هەر خۆت دەگرێتەوە.[1]