کا هی خۆت نەبوو کایێنەکە هی خۆت بوو.
کا: لاسکی وشکی دەغڵ لە وەرزی زستاندا وەک ئالیک دەدرێت بە مەڕوماڵات. کادان: بەو جێگەیە دەوترێت کە کای بۆ ئاژەڵ تێدا هەڵدەگیرێت. بە کەسێکی چرووکی دەستنووقاو دەوترێت کە دڵی نەیەت ماڵی خۆی بخوات. بەڵام لەسەر خوانی کەسێک، ئەوەندە بخوات بێتام بێت.[1]