هەموو کەس لە شەرواڵی خۆیدا پیاوە.
شرواڵ: بەرگی خوارەوەی جلوبەرگی کەلەپووریی کوردییە، پیاوان لەبەری دەکەن، واتە: پیاو لەسەر بەڕەی خۆی، لە ماڵی خۆی، خۆی بە خاوەن کەسایەتی دەزانێت، مەبەست لەوەیە کە هەموو کەسێک لە ماڵی خۆیدا خۆی بە پیاو دەزانێت، ڕەفتاری پیاوانە ئەنجامدەدات. [1]