دوای کڵاوی بابردوو مەکەوە.
مرۆڤ لە ژیانیدا کاردەکات بۆ ئەوەی دەستکەوتی هەبێت، گەر لە کارێکدا دەستکەوت نەبوو، یان لە کۆتایی کاردا زیان هەبێت کەس ئەنجامی نادات، واتە: کڵاوێک بابیبات و لەبەر چاوانی ون بکات، گەڕان بەدوایدا کەڵکی نییە. مەبەست لەوەیە کە دوای کارێک مەکەوە هیچ ئەنجامێکی نەبێت. [1]