بەختی لە هەموو شتێکدا ڕەشە،تەنیا لە شووتیدا سپییە.
لە کۆمەڵگەدا کەسانێکی زۆر هەن کە ڕەفتار و کرداری زۆر ئەنجامدەدەن، هەندێک کەس هەر کارێک دەکات، تێیدای سەرکەوتوونابێت، بەشێکی بەهۆی نەشارەزای و نەزانی خۆیەوەیەتی کە دەست بۆ هەموو کارێک دەبات کە قازانجی تێدابکات بەڵام بەزیان بەسەریا دەشکێتەوە، پەندەکە بە کەسێکی بێبەخت دەوترێت کە لە هیچ ئیشێکدا بۆی نەیەت. [1]