نانخۆرت بمرێ، بەس مشورخۆرت نەمرێ.
نانخۆر: لێرەدا مەبەست لەو کەسەیە کە بژێوی خێزان ماڵ پەیدادەکات. مشورخۆر: خەمخۆر یان ڕێنیشاندەر. لەناو بنەماڵە و خێزانی کوردەواردا کەسانێک هەن کە خەمخۆر و ڕێنیشاندەری خێزانن، کەسانێکیش هەن کە کاسپی دەکەن و نانی خێزان پەیدادەکەن، کەواتە خەمخۆر گرنگترە گەر بمرێت خێزان دەشێوێت. [1]