دەنگی دەهۆڵ لەدوور خۆشە.
دەهۆڵ: ئامێرێکی موزیکیی کەلەپووریی کوردییە، لە بۆنە و ئاهەنگەکاندا دەژەنرێت، دەهۆڵ تایبەتمەندییەکی هەیە کە دەنگی زۆر گەورەیە و لەجێگەی دوورەوە دەبیسترێت، بە کەسێک دەوترێت کە دووربەدوور ناوبانگێکی گەورەی هەبێت بەڵام لە نزیکەوە بێکەڵک و بێنرخ بێت. [1]