لە کانییەک ئاوت خواردەوە لێڵی مەکە.
لە کانییەک ئاوت خواردەوە بەردی تێمەهاوێ.
لە کانییەک ئاوت خواردەوە، بەردی تێمەخە.
هەندێک لە مرۆڤەکان لە ژیانیاندا بەئەمەکن، هەروەها هەندێکی تریان بێئەمەکن، ئەوەش پەیوەندی بەشێوەی ئەو پەروەردەیەوە هەیە کە مرۆڤەکان لە ڕابردوودا پێی پەروەردەکراوە، مەبەست لە وەیە کە مرۆڤ نابێت سپڵە و پێنەزانبێت بەرامبەر بەو جێگە و ماڵەی کە خزمەتی تێداکراوە. [1]