دار بە تەوری وت: گەر کلکت لە خۆم نەبوایە توانای بڕینمت نە دەبوو.
تەور: پێشی دەوترێت بیور، ئامێرێکی کەلەپووریی دەستی کوردییە، دەمێکی تیژی ئاسن و کلکێکی داری هەیە، بۆ بڕینی دار بەکاردێت، واتە: تەور کلکی دارە و داریش دەبڕێتەوە، مەبەست لەوەیە کە کەسێک لەلایەن خزم و کەسوکارییەوە زەفەری پێنەبرێت، بێگانە زەفەری پێنابات.[1]