هەر کەس دەچێتە قەبری خۆی.
قەبر: گۆڕ. مرۆڤەکان لە ژیاندا بەپێی ڕەفتار، کردار و گوفتارەکانیان هەڵسەنگاندنیان بۆ دەکرێت، یان چاکەکارن یان خراپەکار، گەر کاری چاکەیان کرد، چاکەیان دەدرێتەوە، بەپێچەوانەشەوە. مەبەست لەوەیە کە هەر کەس لە ژیاندا بەری ڕەفتار و کردارەکانی دەچنێتەوە.[1]