کەچەڵ کە دەرمانکەر بێت دەرمانی سەری خۆی ئەکات
کەسێک داوای چارەسەرکردنی کێشەیەک لە یەکێک دەکات، بەڵام ئەو کەسەی داوای لێدەکرێت، خۆی بەدەست کێشەیەکی هاوشێوەوە گیری خواردووە، چارەسەری کێشەی خۆی پێناکرێت، چ جای کێشەی ئەو. واتە: ئەگەر کەسێک زانابووایە، کێشەکانی خۆی چارەسەردەکرد. [1]