کەرە مەمرە بەهارە کوورتانت بۆ دێت لە شارە.
کەر بە ئاژەڵێکی بێ گۆشوهۆش ناسراوە لەگەڵ ئەوەدا وەرزی بەهاری پێخۆشە چونکە لە گیا تێر دەبێت. کوورتان: لە پەڕۆ و قەسەل درووستدەکرێت، دەخرێتە سەر پشتی کەر یان بارگیر بۆ سواربوون و باربردن بەکاردێت (فەرهەنگی شێخانی)، به کەسێک دەوترێت کە هیوابڕاو بێت لە شتێک، بە قسەی خۆش هیوای بۆ بگەڕێتەوە. [1]