ماڵی سپی، بۆ ڕۆژی ڕەش.
ماڵی سپی، مەبەست لە پارە و پوولی دنیا یان سامان و ماڵ و مڵک و دەسمایەیەی کە مرۆڤ لە قۆناغێکی دیاریکراوی ژیانیدا کۆیدەکاتەوە و لەسەریەک کەڵکەی دەکات، لە کاتی تەنگانە و نەبوونی و لێقەومان یان ناهەمواریی و نەهامەتیدا کەڵکی لێدەبینێت و بەکاری دێنێت. [1]