شێرزاد شێخانی
نووسەر و ڕۆژنامەنووس
لە ساڵی 1955 لەشاری #هەولێر# لەدایکبووە.
خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە قوتابخانەکانی هەولێر تەواوکردووە.
لە تەمەنی 14 ساڵیدا هاتۆتە نێو کاری ڕۆژنامەنووسییەوە وەکو پەیامنێری گۆڤاری (المتفرج)ی بەغدادی لەبەرواری #18-07-1969# دەست بەکار بووە، بەمەش بۆتە بچووکترین ڕۆژنامەنووس لەمێژووی ڕۆژنامەگەری عیراقدا.
لە ساڵی 1974 پەیوەندی بە #شۆڕشی ئەیلول# کردووە و بۆتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی یەکی هێزی کاوە لە #قەڵادزێ#.
لە ساڵی 1975 ئاوارەی ئێران بووە دوای هەرەسی شۆڕش.
لە ساڵی 1975 لە مانگی شەش گەڕاوەتەوە عێراق و بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک نەفی کراوە بۆ شاری دیوانیە لە خوارووی عێراق.
لە ساڵی 1977 لە دائیرەی کشتوکاڵ دامەزراوە.
لە ساڵی 1978 دەستی بە نووسینی وتار کردووە لە ڕۆژنامەکانی ئەو سەردەمە وەکو (هاوکاری) و (رۆژنامەی الجمهوری).
لە ساڵی 1984 بۆتە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی عێراق و ئەندامی یەکێتی ڕۆژنامەنووسانی عەرەبی.
لە ساڵی 1985 پەیوەندی بەشۆڕشی نوێی گەلەکەمان کردووە و لەرێزی #حزبی سۆسیالیستی کوردستان# وەک و بێژەر و بەڕێوەبەری ڕادیۆی شۆڕش و سکرتێری نوسینی گۆڤاری دەنگی پێشمەرگە و گۆڤاری تیوری (سۆسیالیست) کاری کردووە.
لە ساڵی 1991 بۆتە جێگری بەرپرسی ڕاگەیاندنی حزبی سۆسیالیست و جێگری سەرنووسەری ڕۆژنامەی (رێگای ئازادی) ئۆرگانی حیزب.
لە ساڵی 1995 هاتۆتە ناو #یەکێتیی نیشتمانی کوردستان# وەکو کادیری ڕاگەیاندن و ئەندامی دەستەی نووسەرانی ڕۆژنامەی (الاتحاد) و سکرتێری نوسینی گۆڤاری (الاتحاد الدولی) کاری کردووە.
لە ساڵی 1998 یەکەم ڕۆژنامەی عەرەبی سەربەخۆ بەناوی (الرأی العام)ی دەرکردووە.
لە ساڵی 2001 یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی دامەزراوی (خەندان).
لە ساڵی 2001 وەکو جێگری بەڕێوەبەری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیدارەی #سلێمانی# دەست بەکار بووە.
لە ساڵی 2001 بە پەیامنێری ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط)ی لەندنی دامەزراوە.
لە ساڵی 2004 دوای ڕووخانی ڕژێمی سەدام چۆتە بەغداد و بووەتە بەڕێوەبەری نووسینگەی ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط) لە عێراق.
لە ساڵی 2006 وەکو پەیامنێری ئاژانسی ئیتاڵیا دەست بەکار بووە.
لە ساڵی 2009 جاڕیکی تر گەڕاوەتەوە ڕۆژنامەی (الشرق الاوسط) و بووەتە پەیامنێری کوردستان.
لە ساڵی 2005 وەکو نووسەر لە پێگەی (ایلاف)ی لەندەنی دامەزراوە.
لە ساڵی 2015 سایتی ئەلیکتڕۆنی بەناوی (سارا پرێس) لە سلێمانی دامەزراندوە.
لە ساڵی 2021 وەکو ڕاوێژکاری مەکتەبی پەیوەندەییە هەرێمایەتیەکانی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان دەستبەکار بووە.
خاوەنی (9) کتێبە بەزمانی عەڕەبی لەوانەش وەرگێڕانی کتێبی (دیداری تەمەن)ی یادەوەرییەکانی #مام جەلال# و (3) کتێبی کاک نەوشیروان بەناوەکانی (خولانەوە لەناو بازنەدا، پەنجەکان یەکتر دەشکێنن، بەدەم ڕێگاوە گوڵچنین).
خێزاندارە و حەوت منداڵی هەیە 4 کوڕ و 3 کچ.[1]
بەربژێری هەڵبژاردنی #پەڕڵەمانی کوردستان# لەسەر لیستی #یەکێتی نیشتمانیی کوردستان# ، لە بازنەی پارێزگای #هەولێر# بۆ ساڵی 2024. [2]