_لە
1976 لە ھەولێر لە دایکبووە.
_قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە
هەولێرهەولێر تەواوکردووە.
_دەرچووی بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدینە.
_لە ساڵی 1996-2004 لە ئەڵمانیا ژیاوە.
_دەرچووی هەردوو پەیمانگەی زمانی ئەڵمانی (bbis و Euro-Schulen)ە.
کاری ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی:
_سەنووسەری گۆڤاری (ئاژێر) 1995.
_سەرپەرشتیاری ئەدەبی ڕۆژنامەی ئەمڕۆ 1995.
_لەگەڵ هاشم سەڕاج، دامەزرێنەری (گرووپی بردەرانی زناک) 1995.
_بەڕێوەبەری نووسینی گۆڤاری ڕاوێژ.
_بەڕێوەبەری (تەلەڤزیۆنی قەڵات).
_بەڕێوەبەری (چالاکی وێژەیی هەولێر).
_بەڕێوەبەری سەنتەری ڕۆشنبیری ڕێژیار.
_بەڕێوەبەر و دامەزرێنەری گۆڤاری (2+5) لەگەڵ باهۆز مستەفا.
_خاوەنی بیرۆکە و دامەزرێنەری (ماڵی کتێب)، لەگەڵ چەند نووسەرێک.. شیاوی باسە ماڵی کتێب دەیان و دەیان چالاکی گەورەی ئەنجامدا، لەوانە چاپکردنی دەیان کتێب و درووستکردنی کتێبخانەیەکی شەش هەزار کتێبی بۆ بەندینخانەیەک و چەندان کەرنەڤاڵ و فێستیڤاڵ و..تاد..
_ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان.
_ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد.
_سەرپەرشتیاری (یەکەمین دیداری ئەدەبی کوردی لە هەولێر/ وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان).
_سەرپەشتیاری دەیان فێستیڤال و سەرپەرشتیاری لێژنەی هەڵسەنگاندنی چەندان پێشبڕکێ و فێستیڤاڵی ئەدەبی و چاپکردنی دەیان کتێب.
بەرهەمە چاپکراوەکانى نووسەر
دیوانى شیعر:
_کڕنووش
1995
_فیردەوسى بەفرەکان
1996
_سەفەرەکانى ئۆرشەلیم
1998
_سەفاى تەم
2000
_لانەتان کێڵگەى حەشیشە 2001
_دیالۆگى لاڵێک لە ماسنجەری پەپوولەکاندا
2004
_گومان مەکە خۆشمدەوێى (لیرک)
2005
_مۆبایلە شیعر
2005
_کتێبى شێوازەکان
2006
_درۆیەکى دیکەى شاعیر
2008
_دەسپێکى دەسپێکێکى نوێ
2009
_سەعات 19 ..
2010
_چوونە دەرەوەیەک نەماوە بۆ هاتنە ژوورەوە
2012
_سەگێک لە خوێنمدا.. 2015
_کە پیاو عاشق دەبێ لە ڕاوچییەوە دەبێتە نێچیر 2019
_ژنى فڕۆکەوانەکەى F16 و ئەوانیدیکە..2019
دیوانە تەرجەمەکراوەکان:
_کذبةٌ اخرى.. ترجمة: مکرم ڕشيد الطالباني
_لم يَعُد هناکَ مخرجٌ للولوجِ.. ترجمة: مکرم ڕشيد الطالباني
_کلبٌ في دمي.. ترجمة: نهاد محمود النجار
_ THE SOMEONE ELSE
Translated by:
Mohammed Hussein, Engr.
2020
_ هەڵبژادەیەکی شیعرەکانی زانا خەلیل بۆ فارسی، کەریم قەیومی.
_بە دەیان شیعری دیکە بۆ عەرەبی و فارسی و فەڕەنسی و تورکی و دانمارکی و ئیسپانی و زۆربەی زمانە زیندووەکان تەرجەمەکراون و کۆنەکراونەتەوە.
پڕۆژەی برادەرانی زناک
زناک لەگەڵ هاشم سەڕاجى شاعیر:
_پڕۆژەى برادەرانى زناک1996
_زایزۆنى دووەمى زناک2000
_سێیەمین زایزۆنى زناک2004
ڕۆمان:
_گەشتێک بەرەو ژنەکان
2005
_ئیرەم
2006
_ئۆلگا بۆڕۆدینۆڤا
2006
_لە کەنارى ڕووبارى (ڕاین)دا2007
_لە سەرووى عاشقبوون2007
وەرگێڕان
_مەملەکەتى بەردەکان،
کۆمەڵە شیعرێکى نوێی ئەڵمانییە، لە ئەڵمانییەوە.
_ئەستێرەکانی زەمین_ بەرگی یەکەم
ئەنتۆلۆژیای شیعری شاعیرانی جیهان، لە عەرەبییەوە..600 لاپەڕە.
_ئەستێرەکانی زەمین_ بەرگی دووەم
ئەنتۆلۆژیای شیعری شاعیرانی جیهان، لە عەرەبییەوە.. 600 لاپەڕە.
_حیکمەتە زیندووەکانی زەمین_بەرگی یەکەم/ئەفۆریزم، لە عەرەبییەوە.. 600 لاپەڕە.
_حیکمەتە زیندووەکانی زەمین_بەرگی دووەم/ئەفۆریزم، لە عەرەبییەوە.. 600 لاپەڕە.
_حیکمەتەکانی شەمس و مەلانا/ ئەفۆریزم، دەزگای کولتوور چاپی کردووە.
_حیکمەیی گەوران/ ئەفۆریزم، دەزگای کولتوور چاپی کردووە.
_تایبەت/ ئەفۆریزم، دەزگای کولتوور چاپی کردووە.
_نهێنییەکانی پیاوان.. نهێنییەکانی ژنان، دەزگای کولتوور چاپی کردووە.
لێکۆڵینەوە:
_ئیرۆتیک لە شیعرى (نالى)دا.
_واتا لە شیعردا.
_فەرهەنگى زمانى شیعر و چەند خوێندنەوەیەکى دیکە.
_لێکۆڵینەوە ئەدەبییەکان.
ئامادەن بۆ چاپ
_کۆبەرهەمی جاهید1000 لاپەڕە.
_کۆبەرهەمی کانی500 لاپەڕە.
_هەڵبژادەردەیەک لە شیعری شاعیرانی جیهان/وەرگێڕان
_دیوانێکی تازەی زانا خەلیل
[1]