لەدایکبووی: 01-07-1975
هەولێرهەولێر.
ئاستی خوێندن: قۆناغەکانی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی لە هەولێر تەواوکردووە.
بکالۆریۆس لە بەشی زمانی کوردی، کۆلێژی ئادابی
زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین _ هەولێر
دبلۆم لە زمانی ئەڵمانی _ گیۆته ئینستوت_ ئەڵمانیا.
دەستپێکی نووسین: 1994.
کارنامەی ڕۆشنبیری و ڕۆژنامەوانی:
ئەندامی یەکێتی نووسەران.
ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسان.
نووسینەکانی لەگۆڤاری ڕامان و نەوشەفەق و شێوەکاری و ڕۆژنامەی هەولێڕ و خەبات بڵاوکردۆتەوە.
ماوە زیاتر لە 15 ساڵ لە وڵاتی ئەلمانیا ژیاوە.
زمانی کوردی (دایک)، ئەڵمانی باش دەزانێت، عەرەبی و ئینگلیزی قسەدەکات.
بەرهەم و چاپکراوەکانی:
_ لە ساڵی: (1994)گۆڤاڕێکیان بەناوی: (ئاژێر) لەگەڵ کۆمەڵێک خوێندکاری بەشی کوردی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین _ هەولێر، دەرکردووە و تەنیا دوو ژمارەی لێ دەرچووە.
_ داستانی سەفەر، نۆڤلێت
2005 - چاپی دووەم لە 2020.
-هونەر و ژیان، کۆمەڵێک وتار لەسەر هونەری شێوەکاری، وەرگێڕان له ئەڵمانییەوە.
_ ئێرە ڕۆمانە، چیرۆک، کتێبی گیرفان،
2009
_ ئەڵمانیا_مێژوو_کولتوور _جوگرافیا، هەڵبژاردن و وەرگێڕان لە ئەڵمانییەوە، 2009
_ ناوی گوڵ، ناوێکی ڕووتە، لێکۆڵینەوە 2010.
_ هەڵبژاردەیەک لە شیعری شاعیرانی هەولێر، هەڵبژاردن و ئامادەکردن، 2017
_ ڕۆمانی پۆست مۆدێرن، لێکۆڵینەوە، 2018.
-وێستگەی میترۆ و بیست و دوو ساڵ چاوەڕوانی، کۆمەڵەچیرۆک، 2020
فریشتەی دۆزەخ، ڕۆمان، 2021
[1][2]