سەرنووسەری مالمۆکورد
ساڵی 1965 لە #سلێمانی# لە دایک بووە
ساڵی 1982 بەشداری خۆپیشاندانەکانی برایم پاشا و خانەی مامۆستایانی سلێمانی کردووە.
ساڵی 1982 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی کۆمەڵە و دواتر ووە بە پێشمەرگەی یەکێتی.
مامۆستای سەرەتایی بووە و خولی نەهێشتنی نەخوێندەواتی بۆ ژنان و پیاوانی گوندی کانی وەیسە ی شارباژێرکردۆتەوە.
ساڵی 1998 هاتۆتە مالمۆ لەسوید.
لە ڕادیۆ کوردی مالمۆ و کەناڵی سەتەلایتی کورد چەناڵ کاری کردووە.
وەک ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی کوردی مالمۆ و کۆمیتەی ڕیفراندۆمی باشووری سوید و کۆمەڵەی سکۆنە کورد و کۆمیتەی هاوکاری کوردستانیانی مالمۆ چەندین ساڵ کاری کردووە.
ساڵی 2011 وێب سایتی مالمۆکوردی دامەزراندووە و پاشان بە هاوکاری هاوکارانی پەیجی فەسبووک و توویتەر و ئەکاونتی یوتوب و ڤیمیۆی مالمۆ کوردی یان پەخش کردووە.
ئامادەکاری زۆربە و و بەشداری سەرجەم جالاکیە ڕامیاری و نەتەوەیی و ڕۆشنبیرەکانی مالمۆ و هەندێکی کۆپنهاگنی لە دانیمارک کردووە.
سەربەخۆیە و وەک کرێکار کار دەکات و سەرنوسەی وێب سایتی مالمۆکوردە و 3 مناڵی هەیە بە ناوەکانی پاڤێڵ و ئاگرۆ و ئاننا و لە مالمۆ لە سوید دەژی.
سەرجەم کارەکانی خۆبەخشانەیە