=KTML_Bold=شاعیری شەڕ و ململانێی من و خۆم.=KTML_End=
حەمەکاکەڕەش لە شاری چەمچەماڵ لە دایکبووە، سەرەتای نووسینی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1986 کە خۆی ئەو سەرەتایە وەک گروگاڵ دەبینێت و... دەڵێت: دوای ساڵانێک لەو سەرەتای نووسینە تێگەیشتم ئەو ڕۆژگارە ئەوەی دەم نووسی تەنها هەستی گەنجێکی دڵشکاو و غەمگین بوو کە بەعس باوکمیان لە سێدارە دابوو تەنانەت تا ئەمڕۆ نازانین تەرمی باوکم لەکوێ کراوە بە ژێر خاکەوە، تا ئێستا باوکم گۆڕێکی نییە، بۆیە من سەرەتا لە غەمی ئەوەدابووم بێ باوکی و غەمگینییەکانی خۆم بنوسمەوە بەلامەوە گرنگ نەبوو کە ئەوە دەینووسم شیعرە یان نا. تائێستا چەند شیعرێکی حەمە کاکەڕەش بۆ فارسی و عەرەبی و سویدی وەرگێڕاون
حەمە کاکەڕەش تا ئێستا ئەم کتێب و نامیلکانەی چاپکردووە.
پێناسەی جەستەیەکی ڕزی شیعر 1995
ڕۆمانی ماچ شیعر 1997
گوناهەکانی بەفرو سێبەر شعر 1999
پیاوێکی شکاو شیعر 2004
گفتوگۆ لەسەر خوانی خوێنین بە هاوبەشی کۆمەڵێک نووسەر دەربارەی ئەنفال 2007
بێدەنگیی و کۆکوژی بە هاوبەشی کۆمەڵێک نووسەر دەربارەی ئەنفال 2008
درەوشانەوەی نائومێدی شیعر 2005
من تەنیام تۆ لێرە نیت شیعر 2008
کۆڕامانێک لە شیعر 2010
ئەو منداڵەی بوو بە ماسی چیرۆکی منداڵان 2012
من خۆم شیعر 2012
بەبێ تۆ ئاسمان نابینم 2013
ژن مەکوژن خودا جوانییە، ژن مەکوژن ئاسمان خاڵییە شیعر 2014
دایکم گەرمی ژیانم بوو شیعر 2016