چەقەڵ: فەرهەنگی خاڵ
دەعبایەکی کێوییە لە سەگ دەچێ
بریتییە لە گیانداری لەڕ
پێچکەی شت
نموونە: ئەو کورسییە چوار چەقەڵە واتە چوار پێچکەیە.
چەقەڵ: هەنبانە بۆرینە
کوردی:
تۆڕی، تۆڕک
پێچک، پێچکی کورسی
لاواز، لەڕ
بزنی مل ڕەشی ئەندام سپی
فارسی:
شغال
پایه صندلی
لاغر
بُز سفید گردن سیاه
چەقەڵ (1) فەرهەنگی مەردۆخ
کوردی: ڕەقەڵ، لەڕ. لاواز، کەم گۆشت.
فارسی: لاغر.
العربية: ضَعيف، نَحيف.
چەقەڵ (2) فەرهەنگی مەردۆخ
کوردی: تۆڕک: گیاندارێکە (تورک پێی دەڵێن: «چەقال».)
فارسی: شُغال، شُغار، شُگال، شُگار، گال، توره، اَهمَر. (ترک «چقال» میگویند.)
العربية: وَعّ، اِبن آوي. (بِنت آوي)
چەقەڵ (3) فەرهەنگی مەردۆخ
کوردی: پاچکە، هەنگۆڵ. (چوارچەقەڵ.) پێچکە، پایە
فارسی: پاچه. (چهارپاچه.)
العربية: قَوائِم. [1]