وەزارەتی داد کار دەکات بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری لە هەرێم و پاراستنی مافی هاووڵاتییان لە ڕێگەی جێبەجێکردن و ئامادەکردنی یاساکان و ڕێزگرتن لە ناوەرۆکەکانیان بە جۆرێکی وا بەرگری لە مافی مرۆڤ بکات و لەگەڵ جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ و پەیماننامە نێودەوڵەتییە پەیوەندیدارەکان بگونجێت.