بەربووک لە زمانی کوردیدا وشەیەکی لێکدراوە کە لە لێکدانی هەر دوو وشەی
1-بەر :لە کۆی بەکارهێنانەکانی زمانەوانی کوردیدا بەمانای پێش یان هەر کردارێک لە پێش بکرێت بۆ نموونە کاتێک دەڵیت بەرهەڵست. واتە ڕووبەڕووبوونەوەی شێتێک.کردارەکە پێویستە ڕووی تێ بکەیت .. یان لە کوردا باوە ئەگەر کەسێک خۆی دەرخات لە شتێک پێی دەڵێن: خۆت مەکە بە کەواسووری بەر لەشکر٫٫. لێرەش مەبەستە کە ڕوونە.
2-بوک :بەو ئافرەتە دەوترێت کە چووەتە ژیانی هاوسەرگیری .
بەربوک بەو کەسە دەوترێت کە لەگەڵ بووک دەبێت و یارمەتیی دەدات ....
[1]
بەربووک: فەرهەنگی خاڵ
ژنێکە لەگەڵ بووکدا بچێ بۆ ماڵی زاوا
بەربووک: هەنبانە بۆرینە
کوردی: بەربوودی؛ ژنێ کە دەگەڵ بووک دەچێت
فارسی: ینگه
[2] تێبینی: کوردیپێدیا بەهیوایە تەواوی وشە و دەستەواژە کوردییەکانی هەموو شێوەزمانەکان بە پێناسی ڕێزمانییان و خستنە ڕستەیانەوە کۆبکاتەوە و وێنەی پێویستیش بۆ زۆریان پەیدابکات، تکایە یارمەتیی کوردیپێدیا بدە...
ئەم بابەتە 1,158 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!