ئابڕوو یەک دڵۆپە ئاوە، کە ڕژا! ئیتر کۆناکرێتەوە.
ئابڕوو دڵۆپێک ئاو کە تکا، کۆنابێتەوە.
هەموو گەلێکی دێرین بەدرێژایی مێژووی درووستبوونی، خاوەنی کۆمەڵێک داب و نەریتە، کە بەدرێژایی ئەو مێژووە بەرهەمی هێناوە، کۆی ئەندامانی پەیڕەوی لێدەکەن، لادان لەو نەریتانە، مرۆڤ تووشی ئابڕووچوون دەکات، وەک چۆن دڵۆپێک ئارەق لە ناوچەوان کە تکایە خوار کۆناکرێتەوە، بەو شێوەیەش ئابڕووی کەسێک کە چوو، وەک خۆی لێنایەتەوە. [1]