خوویەک گرتت بەشیری، تەرکی نادەیت بەپیری.
خوو: ڕەوشت و ئاکار (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) خووی شیریی: مەبەست لە تەمەنی منداڵییە کە مرۆڤ فێر هەر شتێک ببێت، تا کۆتایی تەمەنی لەسەری بەردەوام دەبێت، پەندەکە مەبەستی لەوەیە کە مرۆڤ لە منداڵیدا بە چ دابونەریتێک پەروەردە بکرێت کە گەورە بوو، بەو شیوەیە ڕەفتار دەکات.[1]