لەساڵی
1945 لەگوندی قلیجەی سەربەشارۆچکەی
شارەزوورشارەزوور لە بنەماڵەیەکی نیشتمان پەروەر چاوی بەژیان هەڵهێناوە. پلەکانی خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی لە
سلێمانیسلێمانی تەواو کردوە. لەشۆڕشی ئەیلولدا لە ڕیزی قوتابیان و لاوان و دواتر لەو ڕەوتەی کە بەباڵی مەکتەبی سیاسی ناسرابوو چالاک بووە. دوای نسکۆی ئەیلول یەکێک بووە لەو پێشمەرگانەی بڕیاری دروست بوونەوەی شۆڕشیانداوە. بەشداری کارەساتی
هەکاریهەکاری کردوە و بەسەختی بریندار بووە. هەر لە و کارەساتەدا ڕەئوف بەگی برای شەهید دەبێت کە یەکێک بووە لە سەرکردەکانی شۆڕشی نوێ. لەچەندین شەڕ و داستانی قارەمانانەدا بەشداری کردوە. چەند جارێک بەسەختی بریندار بووە. لە
18-05-198518-05-1985 بە دەستی خۆفرۆشان شەهید دەبێت. بنەماڵەی شەهید ڕۆستەم بە بنەماڵەی شەهیدان ناسراون ئەویش بەهۆی زۆری قوربانیەکانیان لەپێناوی ڕزگاری نیشتمانی، ئەمەش بەشێکە لە ناوی شەهیدانی ئەو بنەماڵەیە
ڕەئوف بەگ، تاهیر عەلی والی بەگ، ڕۆستەم مستەفا بەگ، عوسمان سەعیدوالی بەگ، مەحمود عەزیز بەگ، قادر حەمە ساڵح، باهیر ئەحمەد بەگ، کەمال سەلیم بەگ، ئەنوەر سەعید بەگ، عەزیز حەمە ساڵح، بەختیار سەعید بەگ، کامەران سەعید بەگ، عەلی حەمەساڵح، تاریق قادر حەمەساڵح، نامیق قادر حەمەساڵح، شەماڵ کەریم، شێرزاد مەحمود.