دەڵێی مەکۆی جۆڵایە.
جۆڵا: بەپیشەوەرێک دەوترێت کە بە ئامێری پێچاڵ، جاجم یان بۆپەشمین بچنێت، مەکۆی جۆڵا: بەو بەشەی ئامێری پێچاڵ دەوترێت کە داوی پۆوتانی چنینی پێ دێت و دەچێت، لەکاتی چنیندا بەردەوام مەکۆ لە جووڵەدایە، بۆ کەسێک بەکاردێت کە نەزانێت دانیشێت، بەردەوام لە هاتوچۆدا بێت. [1]