ناو: هەرێم
ناوی باوک: عوسمان مەعروف
ساڵی لەدایکبوون 1987
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
بەکالۆریۆس 2012
بڕوانامەی ماستەر 2017
$ژیاننامە$
ماستەرەکەم لە بواری ئەدەب و ڕەخنەی نوێدایە
مامۆستا لە زانکۆی سلێمانی و وانەبێژ لە زانکۆی کۆمار
ئەزموونی دوو ساڵ وتنەوەی وانەی کوردۆلۆجیم لە زانکۆی سلێمانی و کۆمار هەیە.
$خاوەنی چەند پەڕتووکێکی بڵاوکراوەم:$
1- چەمکی مردن لە زمانی کوردیدا
2- کورد و فەلسەفە
3- کورد و مۆدێرنە
4- نیشتمانی فەلسەفە: گەشتێک لەگەڵ دکتۆر محەمەد کەمال
5- نالی: خوێندنەوەیەکی فەلسەفی و شیکاری دەرونی
6- لیریکی گۆران، لە ڕوانگەی بونیادگەری کراوە و تەواوکارانەوە
7- دامەزراندنی بنەمایەکی ئۆنتۆلۆجی بۆ ڕەخنە
8- نیشتمانی فەلسەفە: گەشتێک لەگەڵ پرۆفیسۆر حەمید عەزیز
9- خوێندنەوەیەکی بوونگەرایانە بۆ شیعر
$دوو توێژینەوەی ئەکادیمیم هەیە و لە چەندین کۆنفرانسی ناوخۆیی و دەرەکیدا بەشداریم کردووە:$
1- لە خودهۆشیارییەوە بۆ هۆشیاریی نەتەوەیی لە شیعرەکانی موفتی #پێنجوێن#یدا
2- مانا و ڕەمزی شاخ لە شیعرەکانی شێرکۆ بێکەسدا.
ئەزموونی چواردەساڵ کارکردنم لە ڕاگەیاندنی کوردیدا هەیە و لە زۆربەی بڵاوکراوە کوردییەکاندا کارم کردوە، لەوانە:
ڕۆژنامەی چاودێر، هاوڵاتی، کوردستانی نوێ، خەبات. گۆڤارەکانی کەوانە، جەماوەر، کۆچ، کۆنسێپت، لۆگۆس، هەنار، ڕامان...هتد.
سەرپەرشتی گۆڤاری لۆگۆسم کە گۆڤارێکی فەلسەفییە. [1]
harem_o@yahoo.com