ناو: سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی
ناسراوە بە: سوپای پاسداران-سوپا
ڕۆژی دامەزراندن: #22-04-1979#
=KTML_Bold=دەربارە=KTML_End=
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی (بە فارسی: سپاه پاسداران انقلاب اسلامی) زۆر کەس بە (سوپای پاسداران یان سوپا) ناوی دەبەن، ڕێکخراوێکی چەکداری کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ڕاستەوخۆ لەژێر فەرمانی سەرۆکی شۆڕش دایە. ئەو ئۆرگانە بە فەرمانی خومەینی بۆ شۆرای شۆڕشی ئیسلامی، لە ڕۆژی 22-04-1979 دامەزرا و شۆرای شۆڕشی ئیسلامی بە دامەزراندنی شۆرای فەرماندەی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی، ھەنگاوێکی بنەمایی و سەرەتایی بۆ ڕێکخستنی ئەو ڕێکخراوە دانا. سوپای پاسداران بەھۆی بەشداری لە سەرکوتی ناڕەزایەتییەکان و دەست تێوەدان لە کارە تیرۆریستییەکانی دەرەوەی وڵات، لەلایەن ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە پێڕستی تیرۆریستانی دنیا بە یەکێک ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان ناسێنراوە.
یاسای بنەمایی کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر سوپا پاسداران دەڵێت: =KTML_Italic=سوپای پاسداران کە ھەر لە ڕۆژە سەرەتاییەکانی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامییەوە دامەزراوە، بۆ درێژەدان بە ڕۆڵی خۆی و پاڕاستنی شۆڕشی ئیسلامی و دەسکەوتەکانی ھەر دەمێنێتەوە. سنووری ئەرکەکان و چوارچێوەی بەرپرسیارییەتی ئەم سوپایە لە پەیوەندی لەگەڵ ئەرک و چوارچێوەی بەرپرسیارییەتی ھێزە چەکدارەکانی دیکەدا وێڕای پێداگری لەسەر ھاوکاری و ھاوئاھەنگی برایانە لەنێوانیاندا، لەلایەن یاساوە دیاری دەکرێ.=KTML_End=
=KTML_Bold=لقەکان و =KTML_Bold=سەرکردایەتی=KTML_End==KTML_End=
دوای دەستبەکاربوونی (محەمەد عەلی جەعفەری) وەکوو فەرماندەی ئەم ڕێکخراوە چەکدارییە لە ساڵی 2007 ھەندێک نوێکاری لە سوپا کرا، بەشێکی ئەو نۆێکارییانە بریتی بوون لە پێکھێنانی ڕێکخراوی بەسیجی موستەزعەفین و ڕێکخراوی ھەواڵگرێ سوپای پاسداران و پێکهێنانی 31 سوپای پارێزگایی.
=KTML_Bold=لقەکان سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی=KTML_End=
=KTML_LIST_icon_circle_LISTTYPE=ستافی ھاوبەش
ھێزی وشکانی
بەسیج؛ (بە پێی ئاماری ساڵی 2005 ئەم لقە لە 000،000، 11 ئەندام پێکهاتووە)
ھێزی قودس
ھێزی ھەوابۆشایی
ھێزی دەریایی؛ (بە پێی ئاماری ساڵی 2005 ئەم لقە لە 000، 20 ئەندام پێکهاتووە)=KTMLLISTEND=
=KTML_Bold=سەرکردایەتی=KTML_End=
=KTML_LIST_icon_circle-o_LISTTYPE=فەرماندەی باڵا: (حسێن سەلامی)
فەرماندەکانی لەقەکانی تر: (محەمەد پاکپوور، غوڵامڕەزا سولەیمانی، ئیسماعیل قائانی، ئەمیرعەلی حاجی زادە، عەلیڕەزا تەنگسیری)
فەرماندەی گشتی: (کۆنۆنێل محەمەد عەلی جەعفەری)=KTMLLISTEND=
=KTML_Bold=چالاکی ئابووری=KTML_End=
سوپای پاسداران لە دوای شەڕی ئێران و ئێراقەوە تا ئێستا بە بەستنی زیاتر لە 7650 ڕێککەوتنامە لە ڕێگای دامەزراوەکانی سەربەخۆوە چالاکی بەرفراوانی لە بواری ئابووری ھەبووە. بەھۆی سنووربەندگەرایی کۆمپانیاکانی سەربە سوپا وەکوو (قەرارگای خاتەم ئەلئەنبیا) لە جێبەجێ کردنی پڕۆژە نەوتییەکاندا، کۆمپانیا گەورەکانی وەکوو سازە و ناموەران دەستیان لە کار کێشاوە.
ئەم ڕێکخراوە چەکدارییە لە بواری نەوت، گاز، ڕێگا و بان، بەربەست درووستکردن، توونێل درووستکردن، کوشتوکاڵ، گەیاندن (وەکو خاوەن پشکی سەرەکی کۆمپانیای پەیوەندییەکانی ئێران)، بینا درووستکردن و تەنانەت لە بواری نەشتەرگەری پزیشکیدا بەشدارییەکی بەر چاوی ھەیە. ھەروەھا لە 45٪ بەشەکانی کۆمپانیای بەھمەنی بەرھەمھێنەری ئۆتۆمبیلی مەزدا لەژێر چاودێری ئەم ڕێکخراوەیە. بە وتەی هەندێک سەرچاوە ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە لە بە قاچاخ کردنی نەوتی (هۆرمۆزگان) کە ئەو سنوورە لەژێر چاودێری چەند فەرماندەیەکی سوپای پاسدارانە.
شایەنی باسە لە ساڵی 2020 بڕی 6.96 بلیۆن بوودجە بۆ یەم ڕێکخراوە خەرجکرا.
سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی تا ئێستا (2024)، لەلایەن ھەندێک وڵاتەوە لە پێڕستی چەکدارە تیرۆریستییەکان ناوبراوە. یەکەم وڵات کە سوپای پاسدارانی وەکوو ڕێکخراوێکی چەکداری تیرۆریستی ناساند بریتی بوون لە وڵاتانی (بەحرەین و عەرەبستانی سعوودی). ھەروەھا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە مانگی نیسانی ساڵی 2019 سوپای پاسدارانی وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی ناساند. دواتر کەنەدا لە تشرینی یەکەمی ھەمان ساڵ سوپای پاسدارانی لە دوای دەنگدان لە پەڕڵەمان بردە ناو پێڕستی گرووپە تیرۆریستییەکانی وڵاتەکەی.
=KTML_Bold=وڵات و کاتی دەستنیشانکردنی سوپای پاسداران وەکوو گرووپێکی تیرۆریستی=KTML_End=
بەحرەین، #23-10-2018#
عەرەبستانی سعوودی، #23-10-2018#
ویلایەتە یەکگرتووەکان، #15-04-2019#
کەنەدا، #02-04-2019#
[1] [2]