ماسی لە ئاودا سەوا ناکرێت.
ماسی لە دەریادا نابەخشرێ.
ماسی له دەریادا سەوداناکرێ.
ماسی لە دەریادا مامەڵە ناکرێت.
ماسی لە بەحرا سەوا ناکرێ.
بەحر: دەریا. لە کۆمەڵگەدا سەودا و مامەڵە لەنێوان کڕیار و فرۆشیاردا هەیە، هەر کاڵایەک سەودای پێوەبکرێت، دەبێت کڕیان سەرەتا بیبینێت و تەماشای بکات، پاشان بڕیار لەسەر نرخەکەی دەدرێت، مەبەست لەوەیە بەپێی نەریتی کۆمەڵایەتی لای کڕیار کاڵایەک سەودای پێوەناکرێت تا نەبینرێت. [1]